AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٨ ١٠:٤٢

سیاسەتوانی کورد:

هەرکەس بڕوا بە ئەمریکا بکات، بە چارەنووسی ئۆکرانیا تووش دەبێت

هەرکەس بڕوا بە ئەمریکا بکات، بە چارەنووسی ئۆکرانیا تووش دەبێت

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادپەروەری لە پەرلەمانی هەرێم ڕایگەیاند مێژو نیشانی دەدات هەر کەس و لایەنێک بڕوای بە ئەمریکا کردووە، بە چارەنووسی ئۆکرانیا تووش بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولسەتار مەجید لە ئەو بارەوە وتی: جیهان لەم ڕۆژانەی دواییدا، داگیرکرانی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە دەبینێت کە ئەوە درۆکانی کۆمەڵگای جیهانی و دووفاقەیی ئەمریکا و ڕۆژاوای بە تواوەتی دەرخست و دۆخی ئێستا لە مێژوشدا سەلماوە کە هەر لایەن و حکومەتێک کە پشتی لە نەتەوەکەی خۆی کردووە و بڕوای بە ئەمریکا کردبێت بە چارەنووسی ئۆکرانیا تووش بووە.

ئەو پەرلەمانتارە ئیسلامییەی پەرلەمانی کوردستانە وتیشی: بەرپرسە کوردەکان بەتایبەتی دوای ڕووخانی سەددام لە ساڵی 2003 تا ئێستا بڕوای زۆریان بە ئەمریکا کردووە و لە بەرژەوەندی ئەمریکا، هەوڵی تاک لایەنەی زۆریان داوە کە ئەنجامەکەی ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 واتا بەردانی پشتی کوردەکان بەرانبەر سوپای عێراق لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دوای گشت پرسییەکەی هەرێم و ڕازی کردنیان بۆ گەڕانەوە بۆ ناو خولگەی 36 پلە و دۆخی پێش داگیرکرانی عێراق.

News ID 41174

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha